خەباتمێدیا: شیرکەتی نەوتی تۆتاڵی فەرەنسی رایگەیاند کە پێبەندە بە جێ بە جێ کردنی گەمارۆکانی ئامریکا دژی رژیمی ئاخوندی.
خەباتمێدیا: شیرکەتی نەوتی تۆتاڵی فەرەنسی رایگەیاند کە پێبەندە بە جێ بە جێ کردنی گەمارۆکانی ئامریکا دژی رژیمی ئاخوندی.
بەپێی راپۆرتی میزان، رۆژی چوارشەممە بە سکای نیوزی عەرەبی راگەیاندووە کە شیرکەتە نەوتیەکانی گوێزەرەوەی سووتەمەنی لە فرۆکەخانەی رەفیق حەریری، پێبەندن بە خاڵەکانی گەمارۆکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتی ئوروپا و ئامریکا.
تۆتاڵ لەو راگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەچوارچێوەی گەمارۆکاندا پێبەندی نەگەیاندنی سووتەمەنیە بۆ فرۆکەکانی رژیمی ئاخوندی لە فرۆکەخانەی بەیروت.
شیرکەتی تۆتاڵی فەرەنسی مانگی ئاگۆستی رابردوو و لەدوای هەرەشەکانی ئامریکا بۆ گەمارۆ خستنە سەر ئەو شیرکەتانەی کە لەگەڵ رژیم هاوکاری بازرگانی دەکەن، بازاری ئێرانی بەجێ هێشت.
پێشتریش بەرپرسێکی لوبنانی بە دەیلی ستاری وتووە کە لە پێوەند بە هەرەشەکانی ئامریکا بۆسەر ئەو وڵاتانەی هاوکاری بازرگانی لەگەڵ رژیمدا دەکەن پێگەیشتووە.
هەروەها وتی کە هیچکام لە دابینکەرانی سوتەمەنی، رێیان پێنەدراوە سوتەمەنی بدات بە فرۆکەکانی رژیمی ئاخوندی.