پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند
هه‌واڵنێر ئارێز

له‌ نوێترین ڕاگه‌یه‌ندراودا که‌مێک له‌مه‌وپێش کۆشکی به‌ناوی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا نوێترین سزاکانی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئاخوندی ڕاگه‌‌یاند

خه‌‌‌باتمیدیا:  له‌‌‌ نوێترین ڕاگه‌‌‌یه‌‌‌ندراودا که‌‌‌مێک له‌‌‌مه‌‌‌وپێش  وته‌‌‌بێژی کۆشکی سپی به‌‌‌ناوی دۆناڵد ترامپ سه‌‌‌رۆکی ئه‌‌‌مریکا نوێترین سزاکانی بۆ سه‌‌‌ر ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ڕێژیمی ئاخوندی ڕاگه‌‌‌‌یاند. له‌‌‌م ڕاگه‌‌‌یاندراوه‌‌‌دا که‌‌‌ له‌‌‌ساڵیادی کشانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ ڕێکه‌‌‌وتنی به‌‌‌رجام بڵاوکرایه‌‌‌وه‌‌‌، ڕێژیم به‌‌‌ هۆکاری ئاژاوه‌‌‌ نانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌قه‌‌‌ڵه‌‌‌مدرا و ڕاگه‌‌‌یه‌‌‌ندرا که‌‌‌ ڕژیم به‌‌‌رپرسیاره له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر چالاکیه‌‌‌ خراپه‌‌‌کانی.  سه‌‌‌رۆکی ئه‌‌‌مریکا ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێ که‌‌‌ له‌‌‌مڕۆ به‌‌‌دواوه‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا سزای پیشەسازییەکانی مس، ئاسن، پۆڵا و، ئەلەمنیۆم بۆ سه‌‌‌ر ئێران ده‌‌‌رده‌‌‌کا. بەسەپاندنی ئەو سزا نوێیانە، ئێستا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەرسێ کەرتی نەوت، پیترۆشیمیه‌‌‌کان و کانزاکان دەگرێتەوە.
 لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی دا کە بەناوی دۆناڵد ترەمپەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە کە ، ئیدارەکەیان قورسترین سزا لەمێژوودا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت لەبەر ئەوەی هێشتا رژێم بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاکی کە دەبنە هۆی وێرانکاری و ناسەقامگیری.


5 ساڵ و 6 مانگ و 12 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن