خەباتمێدیا: لە درێژەی پرۆسەی لەسێدارەدانەکانی خەڵکی بێتاوان لەلایەن دەسەڵاتی ئاخوندییەوە، بابەتی مەترسی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا سەپێنراوە، هاتۆتە ئاراوە.
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ مەترسیی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی عەرەب بە ناوەکانی عەلی موجدەم، موعین خەنفری، محەممەدڕەزا موقەدەم، سەید سالم موسەوی، سەید عەدنان موسەوی و حەبیب دریس یان ڕاگەیاندوەو دەڵێن حکومەتی ئاخوندی ئێران بەنیازە ئەم کەسانەش لەسێدارە بدات.