خەباتمێدیا: نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسێک کە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی دەستگیر کراوە، باس لەوە دەکات کە دوای ئازادبوونی لە بەندینخانە، بە هەموو توانایەوە هەوڵیداوە وەک ڕۆژنامەنووس بمێنێتەوە، "بەڵام ڕێگەیان پێنەداوە".
ناوبراو لە تویتەکەیدا نووسیویەتی تا دوا سات بۆ هەر شوێنێک بچم کارەکە بە باشی دەڕوات، بەڵام لە کۆتاییدا دەڵێن ناتوانن لەگەڵ من هاوکاری بکەنØ› هەرچەندە خۆشیان پێشنیاری هاوکاریکردنیان کردبوو.
خاتوو مەعرووفیان هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەبێت بۆ ئێستا بەدوای کارێکی دیکەدا بگەڕێت بۆ ئەوەی خەرجییەکانی ژیانی دابین بکات.