خەباتمێدیا: لە ڕێوڕەسمێکدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تورین , هاوکات لەگەڵ ناساندنی وەرگێڕانی ئیتاڵیی کتێبی "تیلاپیا خون هورالعزیم را هورت می کشد" نامەیەکی سپیدە قلیان، خوێندرایەوە٠
شاری تورین چەند مانگێک لەمەوبەر ڕەگەزنامەی ئیفتخاری بەم چالاکە کرێکارییە بەخشیبوو.
سپیدە قلیان لە نامەیەکدا کە لە زیندانی ئێڤینەوە ناردوویەتی، نووسیویە: "لە خاکێکی دوورەوە نامەیەکتان بۆ دەنێرم کە بەها و کەرامەتی بیرکردنەوە لە هەموو شوێنێک کەمترە و هەوڵی خۆسەپێنەکان بۆ بێدەنگکردنی دەنگی نووسەران و شاعیران"لە هەموو شوێنێکی تر بەرزترە."
خاتوو سپیدە نووسیویەتی ئەو نامەیە "لەو خاکەوە دەنێرم کە سەدەیەک لەمەوبەر فیشەکەکەی بەر دڵی میرزادە عەشقی شاعیری ناوداری مەشڕووتە کەوت، لەو شوێنەی کە دوو ساڵ پێش دەنگی شاعیر, بکتاش ئابتینی بڕی.