خەباتمێدیا: ماڵپەڕی زانیاریی ئەنجومەنی یەکیەتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ١ی جۆزەردان پەسەندکردنی بەستەی هەشتەمی گەمارۆکانی ئەوروپای لەسەر کاربەدەستان و دامەزراواکانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیاند٠
لە لیستە نوێیەکەدا سەلمان ئادینەوەند، فەرماندەی ئێستای یەکەی فریاگوزاریی پۆلیسی تاران و کەسێکی پەیوەندیدار بە دۆسیەی مریەم ئاروین لەخۆدەگرێت. مریەم ئاروین پارێزەرێک بووە کە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم گیراو ئازار و شکەنجەی زۆر درا کە دواتر بەهۆی چالاکییەکانی بۆ بەرگریکردن لە خۆپیشاندەران گیانی لەدەست دا٠
هەروەها ئەم سزایانە سەعید مونتەزیر مێهدی، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی پۆلیسی ڕژیم و نادر مورادی جێگری سەرپەرشتیاری شوێنە گشتییەکانی پۆلیسی ئاسایشی پایتەخت و محەمەد ئاقامیری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای فەزای مەجازی ڕژیمی ئێران، وەک دەسەڵاتی سەرکوتکردن لە فەزای مەجازیدا لەخۆ دەگرێ٠
جگە لەوەش ئەنجوومەنی یەکیەتی ئەوروپا دوو ڕێکخراوی بە ناوەکانی دەزگای هاوکاریی سپای پاسداران وەک قەوارەی بەرپرس لە بەڕێوەبردنی وەبەرهێنانەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم و گواستنەوەی پارە بۆ سەرکوتی دڕندانەی ڕژیم و ڕێکخراوی کۆکردنەوەی خوێندکاران بۆ لیستی سزاکان زیاد کردووە.