پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتن و سەرکوتی ناڕازییان لە ئێران بەردەوامە

گرتن و سەرکوتی ناڕازییان لە ئێران بەردەوامە

خەباتمێدیا: هێرش نەقشبەندی، ئەکتەر و دەرهێنەری شانۆ کە لە کاتی ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکانی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی تەقەکردنی بەکرێگیراوەکانەوە چاوێکی لەدەست دا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گیراوەو هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی نییە. لە لایەکی تریشەوە; پارسا قوبادی کە گولـلە بە هەردوو چاوی کەوتووە، لەگەڵ براکەی گیراون و دوای چەند ڕۆژێک خۆی ئازاد کرا، بەڵام براکەی هێشتا ئازاد نەکراوا. هەروەها ئەمیر ویلایەتی، خۆپیشاندەرێکی تر کە لە کاتی تەقەی بەکرێگیراوانی حکوومەت چاوی لەدەست دا، لە ٢٨ی بانەمەڕ گیراوە. شایانی باسە کەوسەر ئیفتخاری، ئەکتەری شانۆ و یەکێک لە قوربانیانی دقکەی شۆڕش کە لە کاتی تەقەکردن لەلایەن بەکرێگیراوانەوە چاوێکی بریندار بوو، یەکەم نەشتەرگەری بۆ کراو نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو بوو. خاتوو کەوسەر یەکێکە لە یەکەم قوربانییەکان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی خۆی باسی لە تەقەکردن و بە ئامانج گرتنی خەڵکی ڕاپەڕیو لەلایەن هێزەسەرکوتکەرەکانەوە کرد.


1 ساڵ و 5 مانگ و 29 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتن و سەرکوتی ناڕازییان لە ئێران بەردەوامە

گرتن و سەرکوتی ناڕازییان لە ئێران بەردەوامە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن