خەباتمێدیا: دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە بێبڕیاربوون، سیستەمی دادوەری گەندەڵی دەسەڵاتی ئاخوندی، لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی جۆزەرداندا کاتی دادگایەکی بۆ ناوبراوان دیاری کرد.
ئیلاهە محەممەدی و نیلوفەر حامێدی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە شەهید کرانی ژینا ئەمینی لە ڕۆژانی یەکەمی شۆڕشدا، لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەلاتی ئاخوندی ڕفێندراون و دوای زیاتر لە شەش مانگ، هێشتا لە زینداندان.
ئەم ژنە ڕۆژنامەنووسانە لە چەند مانگی ڕابردوودا خەڵاتی نێودەوڵەتییان بەدەستهێناوە بەهۆی ئازایەتییەکانیانەوە، لەوانە خەڵاتی لویس لیۆن بۆ ساڵی ٢٠ ٢٣ بۆ "ویژدان و دەستپاکی لە ڕۆژنامەگەریدا" لە دامەزراوەی نیمان لە زانکۆی هارڤارد.