خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵدەریەکان، سەرلەبەیانیی سێشەممە ٢ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەعید محەممەدی"، خەڵکی کرماشان لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ئەم زیندانییە تەمەن ٤٦ ساڵەیە، ١٢ ساڵ پێش ئێستا، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، گیرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.