خەباتمێدیا: ئارمان مینبەری، وەرزشکاری لاوی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕژیم لەو شارە گیرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ناوبراو لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات گیراو و دوای مانگێک بە کەفالەتی قورسی سێ ملیار تمەنی ئازادکرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئارمان مینبەری نییە.