خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی "حال وش"، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، تێکهەڵچوونێکی سەربازی لەنێوان هێزە سنوورییەکانی حکومەتی ئاخوندی ئێران و هێزەکانی تاڵبان لە ناوچەی دوست محەممەد لە سنووری زابۆل ڕوویدا و ئەو هێزانە تەقەیان لە یەکتر کرد.
شایانی باسە پێشتریش لە ٢٤ی بانەمەڕ، فەرماندەی پاسگای هەنگی سنووریی ساسوولی لە تێکهەڵچوونێکی سەربازیدا لەگەڵ هێزەکانی تاڵبان، کوژرابوو. هەروەها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە سنووری هێرات، هێزەکانی تاڵیبان ٨ پاسەوانی سنووری ئێرانیان گرتبوو کە یەکێکیان سەرهەنگ بوو٠
لەم دواییانەدا، دوای ململانێی زارەکیی بەرپرسانی ڕژیم لەگەڵ تاڵیبان، هێزەکانی تاڵیبان بە هەموو توانایانەوە گاڵتەیان بە خامنەیی و ڕەئیسی و هێزە نیزامییەکانی ئێران کرد٠