پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نەبوونی نان و ڕیزێکی درێژ بەهۆی کەمتر بوون ئاردی نانەواکان لە ورمێ

نەبوونی نان و ڕیزێکی درێژ بەهۆی کەمتر بوون ئاردی نانەواکان لە ورمێ

خەباتمێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی سەر بە حکومەت بە ناوی ئارمان، کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاردی نانەواکان و نەبوونی نان لە ورمێ بووەتە هۆی ڕیزێکی درێژ لە بەردەم نانەواخانەکانی ورمێ. هاووڵاتییانی ورمێ بۆ ئامادەکردنی ١٠  پارچە نان ناچارن بۆ چەند سەعاتێک لە ڕیزدا بوەستن و ئەگەر پشکی ئاردیش بە کارنەهێنرێت، ڕەنگە دوای ئەو هەموو ڕاوستان لە ڕیزدا بتوانن ئەو نانەیان دەست بکەوێت کە پێویستییان پێیەتی.
به پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیه، له سەرەتای دەستپێکی ساڵی ۱۴۰۲، نەبوونی نان و مریشک له ورمێ بۆتە کێشەیەکی گەورە و هاووڵاتییان بۆ کڕینی نان و مریشکی بەستووی حکومەتی ناچارن بۆ چەند سەعات له ڕیزدا بوەستن.
کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاردی نانەواکان و ڕیزێکی درێژ بۆ ئامادەکردنی نان لەکاتێک دایە کە حوسێنی جێگری سەرۆکی ڕژیمی ئاخوندی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئارد گران نابێت.


1 ساڵ و 5 مانگ و 28 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەبوونی نان و ڕیزێکی درێژ بەهۆی کەمتر بوون ئاردی نانەواکان لە ورمێ

نەبوونی نان و ڕیزێکی درێژ بەهۆی کەمتر بوون ئاردی نانەواکان لە ورمێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن