پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواکاری دەیان بەرپرسی پێشووی سیاسیی جیهان لە بایدن

داواکاری دەیان بەرپرسی پێشووی سیاسیی جیهان لە بایدن

خەباتمێدیا: مایک پێنس، جێگری سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا و ١٠ ٧ ڕێبەری پێشووی جیهان، نامەیەکیان واژۆ کردووە و بۆ "جۆ بایدن" و هاوتاکانی ناوبراو لە کانادا و بریتانیا و ئورووپایان ناردووە.
نام لیز تراس، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بریتانیا، ستیڤن هارپێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کانادا و دوو سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئورووپا لە واژۆکارانی ئەم نامەیەن.
واژۆکەرانی ئەم نامەیە داوایان لە ڕۆژاوا کردووە کە ڕێکارێکی توندتر بەرانبەر ڕژیمی ئێران بگرێتەبەر و پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازیی ئێران بکەن کە داوای گۆڕینی ڕێژیم دەکەن.
لەم نامەیەدا کە بۆ ڕێبەرانی ڕۆژاوا نێردراوە، هاتووە: "ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین، کاتی ئەوە هاتووە کە ڕێبەر و بەرپرسانی دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران بەرامبەر بە تاوانەکانیاندا وڵامدەر بکەین. ئەمەش بریتییە لە خستنە نێو لیستی ڕەشی سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی ترۆریستی و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ڕژیم و وڵامدەرکردنیان بەرامبەر بە تاوانە دژە مرۆییەکانیان.


1 ساڵ و 5 مانگ و 27 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری دەیان بەرپرسی پێشووی سیاسیی جیهان لە بایدن

داواکاری دەیان بەرپرسی پێشووی سیاسیی جیهان لە بایدن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن