خەباتمێدیا: خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان کە پێشتر بۆ ڕێگڕیکردن لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی حکومەتی "مۆسیقای لەیلاخ" و هەوڵی ڕێبەرانی دەسەڵاتی ئاخوندی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، داوای بایکۆتکردنی ئەم فێستیڤاڵەیان کردبوو، بە ئامادەنەبوونیان لەو ڕێوڕەسمەدا، وڵامێکی ڕوونیان بە دەسەڵاتداران دایەوە.
بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵی سەرچاوە ئاگادارەکان، سپای پاسداران بە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی کەم لە مۆرەکانیان لە شارەکانی نزیکەوە هەوڵی بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمەیان داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون!
ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن دامودەزگاکانی سەر بە دەسەڵاتەوە بە بیانووی زیندوو ڕاگرتنی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی تەبلیغاتی بۆ کرابوو. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەم حکومەتە گەندەڵ و دیکتاتۆرە لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر گەنجی ئازادیخوازی کوردستانی کوشتووە و تا ئێستاش بەشێکی زۆریان لە گرتنگە و زیندانەکاندا لە ژێر ئەشکەنجەدان.