خەباتمێدیا: ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە پەیوەند بە ئازاد کردنی ترۆریست دیپلۆماتی ڕژیم, بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی کە لەسەر تویتێری فەرمیی ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە، ئازادکردنی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی لەلایەن دەوڵەتی بێلژیکەوە ڕێگەخۆش کردنە بۆ ڕژیمی آخوندی ئێران کە زیاتر پەرە بە کردەوە ترۆریستییەکانی بدات و دژبەرانی دەسەڵاتەکەی ڕووبەڕووی مەترسی بکاتەوە.
ئەسەدوڵڵا ئەسەدی کە بە هەوڵدان بۆ بۆمبڕێژکردنی هۆڵی کۆبوونەوەی سازمانی موجاهدینی خەلق لە پاریس تاوانبار بوو، لە دادگایەکی وڵاتی بلژیکدا بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو کە پاش تێپەڕینی نزیک بە ٥ ساڵ لە سزاکەی، لەلایەن دەوڵەتی بێلژیکەوە ئازاد کرا.