لە چەند رۆژی ڕابردوو جەواد زەریف وەزیری دەرەوی ڕژیمی ئێران سەفەرێکی شەش ڕۆژەی بۆ ئەمریکا دەست پێکرد.
لە چەند رۆژی ڕابردوو جەواد زەریف وەزیری دەرەوی ڕژیمی ئێران سەفەرێکی شەش ڕۆژەی بۆ ئەمریکا دەست پێکرد. سەفەری ناوبراو لەم هەلومەرجەدا بە مەبەستی خۆ نزیک خستنەوە لە ئەمریکا و پێکهێنانی هەلومەرج بۆ دەست پێکردنی ووت وێژ لە گەڵ حکومەتی ئەو ووڵاتەو هەروەها هەوڵ بۆ ناکۆکی دروست کردن لە نێوان بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا بوو.یەکێک لە هەوڵەکانی زەریف بۆ خۆ نزیک خستنەوە لە ئەمریکا، ووت وێژکردنی لە گەڵ هەواڵدەری فاکس نیوز، کە هەواڵدەری نزیک لە حکومەت و نزیک لە باڵ٠Žی توندڕەو لە ئەمریکایە.زەریف لە ووتو وێژلە گەڵ فاکس نیوز لە لایەک هەوڵیدا ناکۆکی بخاتە نێوان بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا،ئەویش بە تاوانبار کردنی جان بۆڵتێن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاو مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوە،کە گۆیا ئەوان لە هەوڵدان، بە هاوکاری ووڵاتانی دۆستی ئەمریکا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ لە گەڵ ئێران دروست بکەن.
هەر لەو ووت وێژەدا ووتی، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا خوازیاری شەر لە گەڵ ئێران نیە. زەریف بەو ووتانەی لە لاێک هەوڵیدا بۆچوونی دوناڵد ترامپ لە تیمی ئیدارەکەی جیابکاتەوەو هەروەها هەلومەرجێکی باشتر بڕەخسێنێ بۆ ڕەخنەگرانی ناوخۆیی ئەمریکا کە زیاترو بە بەڵگە، دژایەتی حکومەتی ترامپ بکەن کە شەڕخوازەو ئامادەی ووت وێژ لە گەڵ رژیمی ئێران نابێ.لە لاێکی دیکەوە بە ئاشکرا پەیامی ووت وێژی بە حکومەتی ئەمریکاو بە تایبەت خودی دوناڵد ترامپ دا، ئەویش بە ووتنی ئەو قسەیەی کە سەرۆکی ئەمریکا خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نیەو بە باس کردنی ئەوەی کە دەسەڵاتی تەواوی هەیە لە کارەکەی خۆی و لە پێوەند بە سیاسەتی دەرەوە، بە مەبەستی لە بارکردنی هەلومەرج بۆ ووتو وێژ. زەریف باسی خاوەن دەسەڵاتی خۆی کرد لە پڕۆسەی گۆڕینەوەی زیندانیە بێ تاوانەکانی ووڵاتانی رۆژئاوایی لە ئێران، و تاوانبارانی ئێرانی زیندانی کراو لە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی کرد، کە هەر زوو ئەو قسەیەی کاردانەوەی توندی لێ کەوتەوەو، نەک نەبوە هۆی خاوکردنەوەی هەلومەرجی حەستەمی سیاسی بۆ ڕژیم، بەڵکو زەریف بە توندی ڕەخنەی لێگیرا، بە تایبەت وەزیری دەرەوەی ئینگلستان، قسەکانی زەریفی لە پێوەند بە گۆڕینەوەی زیندانیان بە دیپلۆماسیەکی پیس و گڵاو ناوهێنا.
لایەنێکی دیکەی جێگەی باس لە سەفەری زەریف بۆ ئەمریکاو هەوڵەکانی بۆ نزیک بوونەوە لەو ووڵاتە، کە بێگومان بە بێ ئاگاداری خامنەیی ڕێبەری رژیم نەبوە. ڕێبەری ڕژیم ئەو ڕاسپاردانەی بە زەریف داوە چونکە هەڕەشەکان و ئابڵوقە ئابوریەکان زۆر بە جیدی ومەترسیدار دەبینێ لە سەر داهاتوی دەسەڵاتەکەیان. ئێستا دەردەکەوێ هەوڵەکانی زەریف و تێکڕای پێکهاتەی دەسەلات لە ئێران بۆ کەم کردنەوەی فشارو زۆرهێنانەکانی ئەمریکا و لەبارکردنی دەرفەت بۆ وەڕێ خستن و دەست پێکردنی ووت وێژ لە نێوان ئەمریکاو ڕژیم و هەوڵەکانی بۆ کەلێن دروست کردن لە نێوان بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا نەک نەگەیشتۆتە ئاکامێکی ئەوتۆ کە دەسەلاتدارانی ئێران چاوەڕیان دەکرد، بەڵکو ئەو هەوڵانەی وەزیری دەۆەوەی ڕژیم بووە هۆی توندتر بوون و پەرپێدانی فشارەکانی ئەمریکا.
دوای سەفەری زەریف بۆ ئەمریکا، شاهیدی بڕیاری نۆێ سەرۆکی ئەو وولاتە بۆ ئابڵوقەی زیاتر بۆسەر ڕژیم لە لاێک و هەروەها جوڵاندنی ناوی فڕۆکە هەلگری ئابراهم لینکۆڵن بەرەو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وڕەوانە کردنی پێنج فڕۆکەی گەورەی شەرکەرو بۆمب هاوێژی ب 52 بۆ ناوچەکە بووین. لە گەڵ ئەو ئامادەکاریە سەربازیەی ئەمریکا، هەوڵە دیپلۆماسیەکانی ئەو ووڵاتە بۆ زیاتر فشارخستنە سەر ڕژیمی ئێران لە پەرەسەندنایە،کە نۆێ ترینی ئەو هەوڵە دیپلۆماسیانە، سەردانی مایک پۆمپیئۆ بۆ عێراق و ووتەکانی لە پێوەند بەمەترسیەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر دۆستانی ئەمریکالە ناوچەکەو هەروەها ئاگادارکردنەوەی حکومەتی عێراق بۆ بەربەست دروست کردنی چالاکی چەکدارانی ترۆریستی سەر بەرژیمی ئێران لەو وولاتەیە. بەو شیکردنەوەی باسمان کرد دەردەکەوێ، زەریف نەک نەیتوانی نیشانی بدات دیپلۆماتێکی کارامەیە، وەک هێندێک لە خۆش خزمەتان بە ڕژیم پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن،بەڵکوجارێکی دیکە نیشانیدا کە نە دیپلۆماتەو نە زەریفیشەو هەروەها هیچ جیاوازی نیە لە گەڵ تێکرای پێکهاتەی حاکمیەت. زەریف نەیتوانی رژیم لەو قەیرانەی تێ کەوتوە ڕزگار بکاو جارێکی دیکە هەل بۆڕێبەری ڕژیم بڕەخسێنێ کە جامێکی دیکەی ژەهر بخواتەوەو بە خواردنی جامی ژەهر خۆی و ڕژیم لە قەیرانە یەک لەدوایەکەکانی ڕزگار بکات. بەڵی زەریفی نازەریف بە هەوڵەکانی لە ئەمریکا شکستێکی گەورەی دیکەی دیپلۆماسی بۆ رژیم بە دەستهیناو زیاتر دەسەڵاتی ئاخوندی خستە زەلکاوی سیاسی، زەلکاوێک کە رزگار بوون لێ زۆر قورس دەبێ.