خەباتمێدیا: ئەبولفەزل (ئومێد) مورادپوور، لاوێکی ڕاپەڕیوی خەڵکی شیراز، کە لە سەردەمی ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکاندا گیرابوو, پاش ئازاد کرانی، هەوڵی خۆ کوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان دوای گیرانی ناوبراو و گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندیی شاری عادلاوای شیراز, هیچ هەواڵێک و زانیاریەک لەپێش دەست دا نییە کە چی ڕوویداوە بەسەر ئەم لاوەدا، کە خۆکوژی پێ لە ژیان باشتر بووە!
جێگای ئاماژەیە ئەوە بۆ چەندەمین جارە خۆکوژی گەنجان دوای ئازادبوونیان لە زیندان ڕوو دەدا.