خەباتمێدیا: خانەنشینانی پارێزگای خوزستان بە سازدانی کۆبوونەوە و ڕێپێوانی ناڕەزایەتی; خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و هەڵوەشاندنەوەی فەرمانە نابەجێیەکان لەدژی فەرزانە زیلابی پارێزەری خانەنشینان و کرێکاران بوون. خۆپیشاندەرانی نارازی لەبەردەم نووسینگەی گشتیی سازمانی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی خوزستان لە ئەهواز کۆبوونەوە، پاشان لە ناوچەی گۆڵستان و گۆڕەپانی فەرهەنگ لە ئەهواز درێژەیان بە ڕێپێوان و داواکاریەکانیان دا و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجی بڕیاری دۆسیەی فەرزانە زیلەبیان کرد.
هەروەها دانیشتوانی شاری قودسی تاران بە سازدانی کۆبوونەوەیەک لە بەردەم دەسەڵاتی قەزایی، دژ بە توندوتیژیی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زارەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خۆپیشاندەران داوایان لە بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم کردØ› بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی کە لەلایەن بەشی ئەوقافی شاری ڕی بۆ دانیشتوانی کوچەکانی نووری هاتۆتە پێش هەنگاو هەڵگرن.