خەباتمێدیا: بەکرێگیراوانی دەسەڵاتی ئاخوندی لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا و بە ئامانجی سەرکوتکردنی پیاوانی ئایینیی سوننی، باخ و ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی، بەرنوێژی هەینی گوندی نانلەی سنەیان ئاگر تێبەردا و دارەکانی باخچەی ئەم پیاوە ئایینییەیان بڕیوە.
سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، مامۆستا "ئیبراهیم کەریمی"، بەرنوێژی گوندی "نانلە"ی شاری سنە، لەگەڵ کەسایەتیەکی دیکەی ئائینی لە لایەن بەکرێگیراوانی خامنەییەوە ڕفێندران.
ڕفاندنی ئەم پیاوە ئایینییە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٠ ی ڕێبەندان، لەسەر ڕێگای مەریوان بوو.