خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئۆکراین، ڤێلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراین، پرۆژەیاسایەکی پێشکەش بە پارلمانی ئۆکراین کردووە کە تێیدا داوای گەمارۆی ٥٠ ساڵە دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی کردووە.
ئەگەر ئەم پرۆژەیاسایە لەلایەن پارلمانەوە پەسەند بکرێت، بازرگانیکردن بە کەرەستەی سەربازی و کاڵاگەلێک کە هەم لە بواری سەربازی و غەیرەسەربازی بەکار دەهێنرێت، قەدەغە دەکرێت.
هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە ئابووری و داراییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئێران، ڕێگریکردن لە دەرچوونی سەرمایەی ئۆکراین بۆ ئێران و بەرگری لە گواستنەوەی تێکنۆلۆژی و وەبەرهێنان لە ئێران لەو بابەتانن کە لەم پرۆژەیاسایەدا هاتووە.