خەباتمێدیا: کرێکارانی پۆڵای ماکوش لە بەندەرعەباس بۆ سێیەمین ڕۆژ لە مانگرتن و ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە دەسەڵات لە پێوەندی لەگەڵ جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان و دۆخی خراپی بژیوییان بەردەوامن لە مانگرتن.
دەسەڵاتداران هەڕەشەی گرتن و دەرکردنی بەشێکی زۆر لە کرێکارانی ناڕازییان کردووە و دەوترێت کە لە دوای ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانەوە ٢٥ کارمەند لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
کارمەندانی ئەم کۆمپانیای بەرهەمهێنانە مانگی ڕابردوو بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانیان مانیان گرت، بەڵام وەک هەمیشە دەسەڵاتداران گرنگییان بە داواکارییەکانیان نەداوە و وڵامێکی ڕوونیان نەداونەتەوە.