پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕوونکردنەوەی سێ ژنی بەناوبانگ لە گرتووخانەکانی دەسەڵات

ڕوونکردنەوەی سێ ژنی بەناوبانگ لە گرتووخانەکانی دەسەڵات

خەباتمێدیا: سێ ژنی چالاکی ئێرانی لە هەژماری جیادا ڕایانگەیاندووە لە کاتی گرتنیان لە گرتووخانە, ئەفسەرەکان ناچاریان کردوون خۆیان ڕووت بکەنەوە!
مەهناز ئەفشار، خانمە ئەکتەری ئێرانی کە چەند ساڵێکە ئێرانی جێهێشتووە، باسی لەوە کردووە، کاتێک لە ئێران بووە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی کچێک بە ڕووتی کە خۆی وەک مەهناز ئەفشار نیشان داوە، منیان برد بۆ دەزگای زانیاری تاکوو وێنەم بگرن و لەگەڵ ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەدا هاوتای بکەن. لەوێ، لە ژوورێکدا، کارمەندێکی ژن پێی وتووە "ڕووت ببەوە" و وێنەی گرتووە. من داوام لێی کرد کە درزەکانی دەستی ڕاستم لەگەڵ ئەو ژنەدا بگونجێنێ لەبری ئەوەی ڕووتم بکاتەوە، بەڵام گوێی لێنەگرتم.
زەینەب زەمان، گۆرانیبێژی مۆسیقای پاپ کە حەوتووی ڕابردوو ئێرانی بەجێهێشت ڕایگەیاندووە، لە کاتی گرتنی دا دوو جار ناچار بووە لەبەردەم ئەفسەرەکاندا بە تەواوی خۆی ڕووت بکاتەوە.
موژگان کەشاوەرز، چالاکوانێکی دژ بە حیجابی زۆرییە و پێیان وتووە دەبێت ڕووت ببیەوە بۆ ئەوەی وێنەی هەموو جەستەت بگرین. فشاری دەرونی و ئازاری جنسی لەم ماوەیەدا و پاش دەستپێکی شۆڕشی ژینا, لە گرتووخانەکانی دەسەڵات بە دەیان جار ڕاپۆرت دراوە, بەڵام سەرەڕای فشاری دەرەکی و داواکاری قوربانیەکانی ئەم کردەوە قێزەونانە, هێشتا لە گرتوخانەکانی دەسەڵات بەردەوامە.


1 ساڵ و 5 مانگ و 22 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕوونکردنەوەی سێ ژنی بەناوبانگ لە گرتووخانەکانی دەسەڵات

ڕوونکردنەوەی سێ ژنی بەناوبانگ لە گرتووخانەکانی دەسەڵات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن