خەباتمێدیا: ئەنجومەنی گشتیی زانکۆکان بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتەی لە ماڵپەڕی ئەنجومەنی زانستیی کۆمەڵناسی زانکۆی شیراز بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی: بە فەرمانی جێگری سەرۆکی زانکۆی شیراز بۆ توێژینەوە، ناوەندی توێژینەوەی کۆمەڵایەتیی ژنان هەڵوەشاوەتەوە.
ئەم ئەنجومەنە زیادی کرد: دوای لاوازکردنی ئەنجومەنەکان و سەرکوت کردنی کۆمەڵە زانستییەکان، ئێستا وا دیارە نۆرەی ناوەندەکانی خوێندن بێت.
جێگری ڕاوێژکاری توێژینەوەکە کە جگە لە چالاکییە زانستی و توێژینەوەکان لە زانکۆکە هیچ ئەرکێکی دیکەی نییە، ناوەتدێکی خوێندنی لە بواری ئافرەتان هەڵوەشاندەوە. بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین لە درێژەی دەرکردنی ژنان لە زانکۆ بە هۆکاری جۆراوجۆر، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هەر بابەتێک کە پەیوەندیی بە ژنانەوە هەبێت لاببرێت.