خەباتمێدیا: کەماڵ لوتفی; باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە شەهیدانی ڕاپەڕینی ژینا لە شاری دێهگۆلان لە دوانزەیەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن دایە و ڕەوشی تەندروستی خراپە.
ناوبراو لە ٢٨ی بانەمەڕەوە و دوای گرتنی مانی لە خواردن گرتووە.
بەکرێگیراوانی دەسەڵاتی سەرکوتکەری ئاخوندی لە خەرمانانی ساڵی ڕابردوو ڕەزا لوتفییان شەهید کرد و پاشان وەک هەمیشە باوکیان بەهۆی داوای خوێنی کوڕەکەی گرتووە و لە گرتووخانەیان کردووە.