پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی کۆچی پزیشکان لە ئێران

بەردەوامیی کۆچی پزیشکان لە ئێران

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕوکنا ، حوسێن‌عەلی شەهریاری، سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانیی مەجلیسی ڕژیمی ئێران، ڕایگەیاند: "لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٠  هەزار پزیشک کە زۆربەیان پسپۆڕ و پسپۆڕی باڵا بوون، بڕوانامەی پێشینەی باشیان (گود ئێستندینگ) وەرگرتووە."
بڕوانامەی پێشینەی باش لەلایەن ڕێکخراوی نیزامی پزیشکییەوە دەردەچێت و مەبەست لێی سەلماندنی نەبوونی پێشینەی خراپی کادری دەرمانییە کە نیشانی وڵاتی مەبەست دەدرێت.
شەهریاری وتوویەتی: "زۆرێک لەو کەسانە بەهۆی ئەگەری وەرگرتنی مووچەی زۆر بەرز لە وڵاتانی کەنداو تەنانەت بیر لە کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئورووپایی ناکەنەوە و بۆ وڵاتانی وەک عومان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆچ دەکەن، بە شێوەیەک کە وڵاتانی عەرەبی بوونەتە شوێنی سەرەکی بۆ کۆچکردنی پزیشکانی ئێرانی.
لە مانگی خەرمانانی ١٤٠ ١، حەوتوونامەی پزیشکیی "لێنسێت" باسی زیادبوونی ٣٠ ٠  لەسەدیی کۆچی کادری دەرمانیی ئێران لە دوای پەتای کۆرۆنا کرد.


1 ساڵ و 5 مانگ و 22 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامیی کۆچی پزیشکان لە ئێران

بەردەوامیی کۆچی پزیشکان لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن