خەباتمێدیا: زەرتەشت ئەحمەدی ڕاغب، چالاکی مەدەنی و یەکێک لە واژۆکارانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خامنەیی کە ئێستا لە زیندان دایە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە تاران سزای پێنج ساڵ و هەشت مانگ زیندان بەسەریا سەپێندرا.
لە ١٦ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠ ١، زەرتەشت ئەحمەدی ڕاغیب، لە کاتێکدا بە نیازی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەک لە دژی ژەهراویکردنی خوێندکاران و داواکارییەکانی سەندیکاکان بوو، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران لەگەڵ لێدان گیرا و بۆ زیندانی تارانی گەورە گوازرایەوە.
ناوبراو لە کاتێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠ ١، لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای بۆ دەرچووە و لە زیندانی ڕەجایی شەهر لە شاری کەرەج ئازاد کراوە.