خەباتمێدیا: ڕابێرت ماڵی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی گشتیی نیشتمانیی ئەمریکا، وتی: "ئەگەر بگەینە ئەو ئەنجامەی کە دەسەڵاتی ئێران بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ناوکی هەنگاو دەنێت، ئێمە ڕێوشوێنی تر دەگرینە بەر و هیچ بژاردەیەک ڕەت ناکەینەوە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: "لە هەمان کاتدا بە دوای چارەسەریی دیپلۆماسیدا دەگەڕێین، چونکە پێمانوایە ئەمە دڵنیاترین ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە دەستخستنی بۆمبی ناوکی و لە درێژخایەندا وڵامدەرە."