خەباتمێدیا:واشێنگتۆن فری بەیکن لە نوسراوەیەکدا نووسی:ب لەدوای گەمارۆ خستنە سەر بەشی بازرگانی نەوتی خاو، بەشی ئاسنی رژیمی ئاخوندی، ئەگەری ئەوە هەیە ئامریکا بە ئا
خەباتمێدیا:واشێنگتۆن فری بەیکن لە نوسراوەیەکدا نووسی: لەدوای گەمارۆ خستنە سەر بەشی بازرگانی نەوتی خاو، بەشی ئاسنی رژیمی ئاخوندی، ئەگەری ئەوە هەیە ئامریکا بە ئامانجی لەناوبردنی سەرچاوەکانی داهاتی رژیم ،گەمارۆ بخاتە سەر بەشی سەرچاوەکان، بیناسازی و موهەندیسی ئێران.
واشێنگتۆن فری بەیکن رۆژی هەینی ۲۰ی بانەمەر نووسی: دەوڵەتی ئامریکا بە راگەیاندنی گەمارۆی نوێ لە دژی ئێران هەنگاوێکی بێ وێنەی هەڵگرتووە بۆ قەرەبووی ئەو پوڵە نەخدەی کە لەلایەن دەوڵەتی ئۆباما بە ئاخوندەکان دراوە و گیرفانی رژیمی پێ پڕ کراوە.
هەروەها ئەم رۆژنامە لەبارەی گەمارۆکانی حەوتوی رابردوو کە لە ساڵرۆژی هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە رێکەوتنی ناوکەیی دەریکردوون نووسی: ئەم حەوتویە ساڵرۆژی هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە رێکەوتنی ناوکەییە ،دۆناڵد ترامپ کۆمەڵێک لە گەمارۆی نوێی بۆ بەشەکانی ئاسن ،پۆڵا ،ئەلمینیۆم و مسی ئێران دەرکردووە .ئەم بەشانە یارمەتی رژیم لەباری ئابووریەوە ئەدا،بەڵام ئێستا بەم گەمارۆیانە باری ئابووری رژیم بەرەو رووخان دەبات. هەروەها لەبارەی کاریگەری گەمارۆکان بۆسەر سپای ترۆریستی پاسداران نووسی :ئەم گەمارۆیانە زۆر فشار دەخاتە سەر سپای پاسداران کە هێزی نیزامی رژیمە و بەشێکی بەرچاوە لە باری ئابووری وڵات، بەتایبەت ئاسنە پڕبایەخەکانی خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و بە ئامانجی نیزامی بەکاریان دەهێنێت.