خەباتمێدیا: هیلل نوئر، بەڕێوەبەری ڕوانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تویتێکی فارسی سەبارەت بە پێشکەشکردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەی هەڵوەشاندنەوەی دەستنیشانکردنی نوێنەری ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:
بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنم کە ئەمڕۆ ڕەشنووسی بڕیارنامەی هەڵوەشاندنەوەی دەستنیشانکردنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران وەک سەرۆکی مەجلیسی کۆمەڵایەتیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانم پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. ئەم سووکایەتی و نادادپەروەرییە تەحەمول ناکرێت.