خەباتمێدیا: غوڵامحوسێن موحسێنی ئێژەیی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ ی جۆزەردان، بە ئاماژەدان بە حوکمی لەسێدارەدانی ناڕازییە گیراوەکان، وتی: "ئەو کەسانە بەهۆی کردار و تاوانەکانیانەوە بەپێی یاسا لەسێدارە دراون یان دەبا لە سێدارە درابان و بەپێی یاسای دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران، سزاکەیان جێبەجێ کراوە یان جێبەجێ دەکرێت."
جێی ئاماژەیە، ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران لانیکەم ٥٧٦ کەسی لە ساڵی ٢٠ ٢٢دا لەسێدارە داوە.