خەباتمێدیا: وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، بەستەی نوێی سزاکانی بۆ سەر ئەندامانی سەر بە تاقمی تیرۆریستی پاسداران ڕاگەیاند.
ئەم ئەندامە ترۆریستیانەی سەر بە سپای پاسداران و سپای قودس بە بەشداریکردن لە چەندین پیلانی تیرۆریستیدا، لەوانە دژی کاربەدەستانی ئەمریکا تۆمەتبار کراون.
دەفتەری کۆنتڕۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاند: ناوی ڕێکخراوێکی سەر بە سپای پاسداران و سێ کەسی نیشتەجێی ئێران و تورکیە، لەگەڵ دوو بەرپرسی باڵای ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە لیستی سزا نوێیەکانی ئەمریکا دان.
لە نێو ئەو کەسانەدا کە سزا دراون، حوسێن حافز ئەمینی، ڕەزا سیراج، محەممەد ڕەزا ئەنساری، ڕوحوڵڵا بازقەندی و شەهرام پورسافی هەن.