خەباتمێدیا: لە زانکۆی باهۆنەری کرمان، بەسیجێک بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆری بە چەقۆ بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر کچە خوێندکارێک.
ئەم بەسیجییەو چەند بەکرێگیراوی دیکە, دڕندانە بە لێدانی چوار چەقۆ ئەم کچەیان بە سەختی بریندار کرد. ئەم کچە ئێستا لە بەشی چاودێریی نەخۆشخانە خەوێندراوە و باری تەندروستی خراپە.
جێی ئاماژەیە ئاسایشی زانکۆ لە هەمان کاتدا سەرقاڵی حیجابی کچە خوێندکارەکان بوون و گرینگیان بەو بابەتە نەداوە و خوێندکاران خۆیان ڕێگرییان لە دڕندەیی و لێدانی زۆرتری ئەو تیرۆریستانەیان کردووە.