خەباتمێدیا: دوو هاووڵاتی بەلووچی کەمئەندام بە ناوەکانی جەواد گولبەچە و محەمەد ئەمین ڕیگی لە زاهیدان لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی حکوومەتەوە گیراون و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ; ڕۆژی شەممە ١٣ی جۆزەردان، جەواد گولبەچە لە ناوچەی شیرئاوای زاهیدان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە گیراوە.
هەروەها پێشتریش، ڕۆژی هەینی ٥ی جۆزەردان، هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی محەممەد ئەمین ڕیگی لە ڕێگای مزگەوتی زاهیدان بۆ ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە گیرابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی تۆمەتی ئەو دوو هاووڵاتییە و چارەنووسی دوای گرتنیان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتەوە نییە.