خەباتمێدیا: زۆربەی کریارانی چینی هاوردەی نەوتی خۆیان لە ئێران راگرت.
خەباتمێدیا: زۆربەی کریارانی چینی هاوردەی نەوتی خۆیان لە ئێران راگرت.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز، هەردوو شیرکەتی گەورەی دەوڵەتی چینØ› شیرکەتی پترۆشیمی سیناپێکی چینی و شیرکەتی میللی نەوتی چینی ناسراو بە(سی ئێن پی سی)، کە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی ئەو وڵاتەیان تێدایە، لەمانگی رابردوی میلادی دا لەکرینی نەوت لە ئێران خۆیان بوارد.
ئەمەش بەهۆی نیگەرانی ئەو دوو شیرکەتە گەورەی چین لە گەرانەوەی دەوری دووهەمی گەمارۆکانی ئامریکا بۆسەر ئێران بووە، دوای ئەوەی کە ئامریکا لێخۆشبوونی چین و 7 وڵاتی دیکەی لە گەمارۆکان لە دەستپێکی مانگی زایینی تازە نوێ نەکردەوە.
بەپێی سەرچاوە چینیەکان، ئەو وڵاتە لەماوەی 4 مانگی یەکەمی ساڵی زایینی، گەورەترین کریاری نەوتی وڵاتی ئێران بووە و رۆژانە 475 هەزار بۆشکە نەوتی ئێران هەناردەی وڵاتی چین کراوە.
بەڵام هەواڵدەری رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە شیرکەتی سیناپێک کە گەورەترین هاوردەکەری نەوتی ئێران بووە، هیچ نەوتکێشێکی بۆ مانگی مەی پێشوەختە داوا نەکردووە.
رۆیتەرز هەروەها دەڵێت، لە نێوان پێنج نەوتکێشی گەورە کە لەمانگی ئاوریل دا نەوتی ئێرانیان بۆ چین دەبرد، 2 دانەیان بەتاڵ کراون و 3 نەوتکێشی تریش لە بەندەرەکانی چین چاوەرێن.