پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شکاندنی بەردی گوڵگۆی موحسین شکاری بۆ جاری دووهەم

شکاندنی بەردی گوڵگۆی موحسین شکاری بۆ جاری دووهەم

خەباتمێدیا: مەسعوود شکاری; باوکی موحسین شکاری ڕایگەیاند، بۆ جاری دووەم کەسێک یان کەسانێکی نەناسراو بەردی گوڵگۆی کوڕە لەسێدارەدراوەکەیان شکاندووە.
ناوبراو لە تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی: من و خێزانەکەم دوای لەدەستدانی کەسە خۆشەویستەکەمان نەگەڕاینەوە و ناگەڕێینەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆمان,ئێستا ئێمە تووشی دەرد کراوین و دەسووتین, بەڵام هێندێک کەس لەوە تێناگەن! وەک ئەمڕۆ کە زیانیان بە بەردی گوڵگۆی کوڕە ئازیزەکەمان گەیاند. مرۆڤ نازانێت چی بەو جۆرە کەسانە بڵێت.
موحسین شکاری، ڕاپەڕیوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بوو کە لە ٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠ ١ لە کاتی خۆپیشاندانی شەقامی سەتارخان لە تاران گیریا و دوای دادگاییکردنێکی کورت; بەبێ ڕەچاوکردنی کەمترین ستانداردی ڕێکارەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو بەرەبەیانی ١٧ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی جێبەجێ کرا، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لە ئێران و جیهاندا بەدوای خۆیدا هێنا.


1 ساڵ و 5 مانگ و 17 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شکاندنی بەردی گوڵگۆی موحسین شکاری بۆ جاری دووهەم

شکاندنی بەردی گوڵگۆی موحسین شکاری بۆ جاری دووهەم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن