خەباتمێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان لەنێو زیندانی ئێڤینەوە، زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز زیندانیانی سیاسیی بەندی ٦ی ئەم زیندانە، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بانەمەڕەوە لە مافی پێوەندیی تەلەفۆنی بۆ دەرەوەی زیندان بێبەش کراون.
ئەم دوورخستنەوەیە دوابەدوای بڕیاری دامودەزگا سەرکوتکەرە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم و بەکرێگیراوەکانیان لەو زیندانەدا کرا و بووەتە هۆی نیگەرانی خانەوادەی ئەو زیندانیانە.
زەوتکردنی مافە سەرەتاییەکانی زیندانیان کارێکی بێ بنەماو ئەساس و پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە کە لە زیندانەکانی ڕژیم پەیڕەو دەکرێت.