خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەهەواڵیەکان، فەرەیدوون نەبی، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە مەهاباد، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی گشتی"، بە ٤٣ مانگ زیندان و بە تۆمەتی "ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن دژ به حکوومەتی ئاخوندی ئێران" بە ٣٥ مانگ زیندان و بە تۆمەتی تەبلیغات دژ بە دەسەڵات بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
هەروەها ناوبراو لەلایەن لقی ١٠ ٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕژیم لە پیرانشار، سەبارەت بە تۆمەتی "ڕاگواستنی چەکی قاچاخ و فڕێدانی کۆکتێل مۆلۆتۆفێکی دەستساز" بە ٦ مانگ زیندان و پێبژاردنی ٢ میلیۆن و ٥٠ ٠ هەزار تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠ ١، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردبووە سەر ماڵی فەردین نەبی و پاش ئەوەی کە نەیانتوانی بیگرن، برای بچوکی ناوبراویان گرت