خەباتمێدیا: ئیسماعیل سیمایی، بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: تا سەرەتای ئەمساڵ لەسەتا ٥٦ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای ورمێ ڕووبەڕووی کەمئاوییەکی مەترسیدار بوونەتەوە و لەسەتا ١٣ی زەوییەکانیش لە دۆخی کەمئاوی دان.
ئەو قسانە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی, باس لە بووژاندنەوەی گۆلی ورمێیان دەکرد و زۆر کاتیش بەو بیانووەوە سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکانی تری کوردستانیان ڕاگواستووە.
جێی ئاماژەیە گۆلی ورمێ زیاتر لە ١٠ ساڵە ڕووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە و هیچ لایەنێکی دەسەڵاتیش خۆی لێ بە خاوەن ناکا.