بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە; ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ناکارامە لە بەرابەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران ناوبرد و وتی: ئەو ئاژانسە لە مەترسیی سیاسەت کردن دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتەرز، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل زیادی کرد کە ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە درۆکردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی. ناوبراو هەروەها وتی باج دانی ئاژانس لەسەر فشارەکانی ڕژیمی ئێران پەڵەیەکی ڕەشە لەسەر کارنامەکەی".
بە وتەی نەتانیاهۆ، "ئەگەر ئەو ئاژانسە ببێتە ڕێکخراوێکی سیاسی، چالاکیی چاودێریکردنی لە ئێران و ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران بێ بایەخ دەبێت".
جێی ئاماژەیە، ئاژانس تا ئێستا کاردانەوەی نەبووە بەرانبەر بەو لێدوانەکەی نتانیاهۆ.