خەباتمێدیا: ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردان، حەبیبوڵلا کەریمی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی و شادمان عەبدی لە چالاکانی کرێکاریی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.
ئەم سێ چالاکە کرێکارییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی دامەزراوەی ئیتلاعاتی ترۆریستی رژیم لە شاری سنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرابوون.
ئەم چالاکانە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هوومەن عەبدوڵڵاهی، لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی چووبوونە ماڵی باوکی هوومەن کە هێزە سەرکوتکەرە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرش دەکەنە سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی و بە زۆر دەیانگرن.
شایانی باسە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لە تۆمەتە سەپێندراوەکانی ڕژیم دژ به ئەم چالاکە کرێکارییانە, هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.