پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوە

بڕینەوەی داری دارستانی گوندی

خەباتمێدیا: بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانەوە بڵاو بووەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسی پاسگای سنووریی ڕژیم لە ناوچەی ساوجی، لە هەوڵێکی دژە ژینگەییدا، زۆربەی داری دارستانەکانی ناوچەی "میلەکێ" لە گوندی "ساوجی" سەر بە شاری  مەریوانیان بڕیوەتەو.

ئەو شوێنەی کە ئەو کاولکارییەی لێ کراوە بەهۆی نزیکی لە خاڵی سنوورییەوە، کەس مافی ڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنەی نییە و ئەو بەرپرسەی ڕژیم خۆی لە بەرامبەر هیچ ناوەندێک بە وڵامدەر نازانێت.

تەنانەت کار گەیشتووەتە ئاستێک کە لایەنگرانی ژینگە و سروشتی ناوچەکە لە سکاڵایەکی حوزووریدا بۆ ئیدارەی سامانە سروشتییەکان لە مەریوان، وڵامێکی قەناعەت پێکەریان وەرنەگرتووە و ئەو ئیدارەیە ڕایگەیاندووە کە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەسەڵاتی نییە.

 

 


1 ساڵ و 5 مانگ و 14 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوە

بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن