شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگەێندراوی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات سەبارەت بە کوشتنی بەربڵاوی ئافرەتان لە کوردستان

راگەێندراوی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات سەبارەت بە کوشتنی بەربڵاوی ئافرەتان لە کوردستان

ئەگەرچی کوشتنی ئافرەتان نوێ نیە و پێشوونەێیکی مێژووی هەیە، ئێستا ئەم تاوانە رەهەندی دیکەی گرتۆتەبەر و لە حاڵەتەوە بۆ دیاردەی مەترسیدار گوازراوەتەوە، و کۆمەڵگای



ئەگەرچی کوشتنی ئافرەتان نوێ نیە و پێشوونەێیکی مێژووی هەیە، ئێستا ئەم تاوانە رەهەندی دیکەی گرتۆتەبەر و لە حاڵەتەوە بۆ دیاردەی مەترسیدار گوازراوەتەوە، و کۆمەڵگای خستۆتە دۆخێکی ناهەموار و پڕ لە شەرم و شورەیی.
کوشتنی دوو خوشک بە دەستی باوک و برا لە سنە، و لەنێو بردنی بەردەوامی ئافرەتان بەم شێوەیە تاوانێکی گەورەی مرۆڤایەتیە، کە لێخۆشبون و بێدەنگی سەبارەت بەم تاوانە بەڕادەی کوشتنەکە تاوان و جینایەتە.
دەسەڵات هۆکار و هاندەری سەرەکی ئەو رەوتە نامرۆڤانەیە و بێدەنگی لە حاست ئەو کارەساتە پاڵپشت و هاندەرە تا کەسانی دژە مرۆڤ و دژە ئافرەت، نەترسانە کردەوەکەیان ئەنجام بدەن و بە شانازی و مۆرکی بەنێوناموس پەرەستی بخولێنەوە.
پێویستە کۆمەڵگاو رێکخراوەکانی پارێزەر لە مافەکانی ئافرەتان چیتر بێدەنگ نەبن و بە تەنیا بە هەڵوێستی سەرکاغەز کۆتا نەیەن، دەبێ جەماوەر وشیارکەنەوە و بەگوتنی نا بۆ کوشتنی ئافرەتان بە کردار، روبەڕووی هەرچەشنە هەڵاواردن، توندووتیژی وکوشتنێک ببنەوە.
یەکدەنگی و پشتیوانی تێکڕایی پێویستە و رێکخراوی ئافرەتانی خەبات هەرچەشنە توندوتیژی و قەتڵێک لەژێرناوی شەرەف ونامووس پارێزیدا، بەهەرپاساوێک بێت رەد دەکاتەوە و مەحکومی دەکات.
رێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران
21/2/1398


5 ساڵ و 6 مانگ و 11 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەێندراوی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات سەبارەت بە کوشتنی بەربڵاوی ئافرەتان لە کوردستان

راگەێندراوی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات سەبارەت بە کوشتنی بەربڵاوی ئافرەتان لە کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن