خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی کرمان جێبەجێ کرا.
ناسنامەی یەکێک لە زیندانییەکان کە بەلووچە "مەلیک بەلووچ مەهانی"، تەمەنی ٤٠ ساڵە، و ناسنامەی زیندانییەکەی دیکەش "کامبیز بەرزکار"، تەمەنی ٣٢ ساڵ، دانیشتووی خاجە عەسگەر، سەر بە شاری بەم ڕاگەیەندراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم دوو زیندانییە لە ساڵی ١٣٩٨ لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتەوە گیراون.