خەباتمێدیا: بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی "ویر"ی نۆدشە بە هاوکاریی لایەنگرانی ژینگە لە گوندی "دزاوەر"و چەند دامەزراوەی دیکە، لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا، سەیرانگای "داڵان"یان خاوێن کردەوە.
لەو هەڵمەتەدا، ژینگەپارێزان پاشماوە فڕێدراوەکان لەلایەن خەڵک و گەشتیارانەوەیان کۆ کردەوە.
شایانی باسە ئەو کارانەی کە ئەرکی حکوومەتن لە پاککردنەوەی ژینگە و کوژاندنەوەی ئاگر و سەوزکردنی ژینگەی کوردستان; لە لایەن چەند پۆلێک لە کەسانی ژینگەدۆست لە ڕێکخراوەکان دەکرێن و حکوومەتیش نەک بە هانایانەوە ناچێ، بەڵکوو زۆربەی کات خۆی هۆکاری تێکدانی ئەو ژینگەیانەیە.