پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی منداڵێکی زیندوو بۆ مردووخانەی ئیمام عەلی چابەهار

گواستنەوەی منداڵێکی زیندوو بۆ مردووخانەی ئیمام عەلی چابەهار

خەباتمێدیا: بەهۆی هەڵەیەکی تیمی پزیشکیی نەخۆشخانەی ئیمام عەلی چابەهار، منداڵێکی زیندوو گواسترایەوە بۆ مردووخانە کە دوای تێپەڕبوونی دوانزە سەعات و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی زەرئاوا، بۆیان دەرکەوت کە کۆرپەکە هێشتا ماوە.
بەم هۆیەوە کەسێک ڤیدیۆیەک لەم ڕووداوە تۆمار دەکات و دەڵێ: ئەم دوو کۆرپەیە شەوی ڕابردوو لەدایک بوون، دوای دوو سێ کاتژمێر نەخۆشخانەی چابەهار ڕایگەیاند کە گیانیان داوە. گواستماننەوە بۆ شاری زەراوا، کە بڕیار بوو لەوێ بنێردرێن بۆ مردووخانە، بینیمان یەک کۆرپە هێشتا زیندووە!
چەندین جار ڕاپۆرتی جۆراوجۆر لەسەر دۆخی تەندروستی و نەبوونی ئیمکانات و لاوازی بەڕێوەبردن و خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی چابەهار بڵاوکراونەتەوە، بەجۆرێک لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین دایکی دووگیان بەهۆی کەمتەرخەمی تیمی پزیشکی گیانیان داوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی یان چاکسازی و پێداچوونەوە لە دۆخی ئەم نەخۆشخانەیە بەدی نەکراوە.


1 ساڵ و 5 مانگ و 13 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی منداڵێکی زیندوو بۆ مردووخانەی ئیمام عەلی چابەهار

گواستنەوەی منداڵێکی زیندوو بۆ مردووخانەی ئیمام عەلی چابەهار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن