خەباتمێدیا: بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری کە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی هوومەن عەبدوڵڵاهی لە شاری سنە گیرابوو، سەرەڕای خراپی باری تەندروستی و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و تێکچوونی باری جەستەیی، دەستی بە دەرمانەکانی ڕاناگات.
کاربەدەستانی دامەزراوەی ئیتلاعاتی ترۆریستی سنە سەرەڕای پێویستی بەپەلەی نابراو بە دەرمان، ئەویان لەدەستڕاگەیشتن بە پزیشک بێبەش کردووە و ئەوەش نیگەرانی لای خانەوادەکەی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ناوبراو دروست کردووە.
شایانی باشە کە هاجەر سەعیدیش کە لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵاتەوە لە شاری سنە گیرا بوو، تا ئێستاش لە گرتووخانەی دامەزراوەی ئیتلاعات لەژێر فشار و لێپرسینەوە دایە.