خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، بەندکراوێک بە ناوی هوشەنگ ئەمیرزادە لە بەندینخانەی ناوەندیی قەزوین لە سێدارە دراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر گیرابوو و لە لایەن سیستمی دادوری ڕژیمی ئێرانەوە سزای دژە مرۆڤانەی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.