خەباتمێدیا: جەلال مودبەر، یەکێک لە دامەزرێنەرانی سپای پاسداران کە ساڵانێکی زۆرە لەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە دابڕاوە، بانگهێشتی دادستانی گشتی و ئینقلابی ناوچەی ٣٣ی تاران (ئیڤین) کراوە.
بەپێی ئەم بانگهێشتنامەیە، ناوبراو دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لە دادگای ئێڤین بۆ بەرگری کردن لە خۆی ئامادە بێ.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەتەکانی ناوبراو نییە، بەڵام دەوترێت ناوبراو پاش بڵاو کردنەوەی پەیامێکی ڤیدیویی، ڕوو بە خامنەیی ڕێبەری دیکتاتۆری دەسەلات, بانگهێشت کرابێت.
ناوبراو لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا، وێڕای مەحکووم کردنی کردنی لەسێدارەدانی مەجید کازمی، سەعید یەعقووبی و ساڵح میرهاشمی، خامنەیی بە هۆکاری سەرەکیی ئەم تاوانانەو هۆکاری سەرەکی جینایەتەکانی وڵات ناوبرد و وتی: خامنەیی بکوژە، فێڵبازە، یان خودی شەیتانە.