پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی گوڵگۆی مەجید کازمی لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا

سووتاندنی گوڵگۆی مەجید کازمی لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا

خەباتمێدیا: محەممەد هاشمی،یەکێک لە کەسوکارانی مەجید کازمی، وێنەی سووتانی گوڵگۆکەی لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:
شەوی ڕابردوو تەلەفۆنیان بۆ خێزانەکەی کرد و وتیان مافی ئەوەتان نییە بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی مەجید بچنە سەر گوڵگۆەکەی.
پاشان لە نیوەی شەودا بەکرێگیراوەکان چوونە گۆڕستان و گۆڕی مەجیدیان ئاگر تێبەردا.
بێ ئاگا لەوەی ئەم ئاگرە عەباکانیان دەگرێتەوە و بۆ ئێمەی میللەتی ئێران ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو ڕووناکییەیە کە لە گۆڕی قارەمانەکانمانەوە دەدرەوشێتەوە و هەزاران مەجید کە لە ناخی ئەم ئاگرەوە لەدایک دەبن، گۆرانی دەڵێن و هاوار دەکەن و دەڵێن " مردن و نمان بۆ دەسەڵاتی ئاخوندی"٠  مەجید لە دڵی ئەم وڵاتەدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
کۆتایی بەم تاوان و جینایەتانە بێنن، چونکە ئاگر بکەنەوە، گۆڕی ئازیزانمان بسووتێنن، ڕووناکی ڕێگاکەمان دەبێتە مەشخەڵی سەرکەوتنمان.


1 ساڵ و 5 مانگ و 12 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سووتاندنی گوڵگۆی مەجید کازمی لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا

سووتاندنی گوڵگۆی مەجید کازمی لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن