شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی تەقەی هێزەکانی رژیم

برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی تەقەی هێزەکانی رژیم

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئێوارەی ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠ ٢ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە ڕێگەی کەنارەک بۆ چابەهار بووە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێک ئاگر بگرێت و شۆفێرەکەی بسووتێ.
ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە بەلووچە "زەبیحوڵڵا دێهمەرد"، تەمەن ٢٩ ساڵ و کوڕی ئەمینوڵڵا، خەڵکی زاهیدان، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزه ترۆریستیە سەربازییەکانی دەسەڵات بەبێ ئاگاداری و وریایی دان تەقەیان له ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەی ئاگری گرتووە و خۆشی قاچی سووتاوە.
شایانی باسە، دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلەکە هێزە بەکرێگیراوە سەربازییەکانی ڕژیم شوێنەکەیان جێهێشتووە و هەڵاتوون.


1 ساڵ و 5 مانگ و 14 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی تەقەی هێزەکانی رژیم

برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی تەقەی هێزەکانی رژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن